سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:35

وَقَالَ الَّذِينَ أَشْرَكُوا لَوْ شَاءَ اللَّهُ مَا عَبَدْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ نَحْنُ وَلَا آبَاؤُنَا وَلَا حَرَّمْنَا مِنْ دُونِهِ مِنْ شَيْءٍ ۚ كَذَٰلِكَ فَعَلَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ۚ فَهَلْ عَلَى الرُّسُلِ إِلَّا الْبَلَاغُ الْمُبِينُ

ئه‌وانه‌ی هاوه‌ڵیان داناوه بۆ خوا ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بوایه هیچ شتێکمان له جیاتی ئه‌و نه‌ده‌په‌رست، نه ئێمه‌و نه باوو باپیرانمان، هیچ شتێکیشمان له خۆمان حه‌رام نه‌ده‌کرد به بێ ئه‌و، خوا نه‌ناسانی پێش ئه‌مانیش هه‌روایان ده‌کردو هه‌ر وایان ده‌وت، مه‌گه‌ر ئه‌رکی سه‌رشانی پێغه‌مبه‌ران هه‌ر ئه‌وه نیه که ئایینی خوا به ڕوونی ڕابگه‌یه‌نن؟

تەفسیر

ئەوانەی ھاوبەشیان بۆ خوای گەورە پەیدا کردووە و لەگەڵ (اللە تعالی) خوایەکی تریش دەپەرستن، وتیان: ئەگەر خوای گەورە بیویستایە کە بەتەنھا ئەو بپەرستین، وە ھیچ شتێکیش نەکەین بە ھاوەڵ و شەریکی ئەوا جگە لە ئەو ھیچ شتێکی ترمان نەدەپەرست، نە ئێمە و نە باوباپیرانی پێشینیشمان، وە ئەگەر خوا بیویستایە کە ھیچ شتێک حەرام نەکەین ئەوا حەراممان نەدەکرد، بێباوەڕانی پێشووتر ئەم بەڵگە پوچەڵ و ناشایستانەیان دەووتەوە، جگە لە تەبلیغ و گەیاندنی ڕوون و ئاشکرای ئەوەی فەرمانیان پێکراوە پێغەمبەران ھیچ شتێکی تریان لەسەر نییە، لە واقیعیشدا پێغەمبەران ئەرکی سەرشانی خۆیان بەجێھێنا و ئەو تەبلیغەی فەرمانیان پێکرابوو ئەنجامیاندا، بۆیە بێباوەڕان ھیچ بڕوبیانویەکیان بەدەستەوە نییە کە (قەدەری خوا) بکەنە بەڵگەی بێباوەڕی و گومڕایی خۆیان، دوای ئەوەی خوای گەورە ویست و ئیرادە و بژاردەی پێدان و پێغەمبەرانیشی بۆ ناردن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە