سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:30

۞ وَقِيلَ لِلَّذِينَ اتَّقَوْا مَاذَا أَنْزَلَ رَبُّكُمْ ۚ قَالُوا خَيْرًا ۗ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا حَسَنَةٌ ۚ وَلَدَارُ الْآخِرَةِ خَيْرٌ ۚ وَلَنِعْمَ دَارُ الْمُتَّقِينَ

له‌و لاشه‌وه به‌و که‌سانه ده‌وترێت که خواناسی و پارێزکاریان کردووه‌: په‌روه‌ردگارتان چی ڕه‌وانه کردووه‌؟ چ به‌رنامه‌و کتێبێکی دابه‌زاندووه‌؟، هه‌مووان ده‌ڵێن: خێرو به‌ره‌که‌ت، (بۆ هه‌ردوو جیهان)، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌م جیهانه‌دا چاکه‌یان کردووه‌، چاکه دێته‌وه ڕێیان، بێگومان جێگه‌و ڕێگه‌ی ئه‌و جیهان خۆشترو چاکترو سازگارترو پڕ له نازو نیعمه‌تتره (به‌راورد ناکرێت له‌گه‌ڵ دنیادا) ئای که‌چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌و کۆشك و ته‌لاری خواناس و پارێزکاران سازگارو خۆش و جوان و ڕازاوه‌یه‌...

تەفسیر

وە بەکەسانی لە خواترس (ئەوانەی فەرمانەکانی خوایان بەجێ ھێناوە و لە ڕێگریەکانی دوورن) دەووترێت: پەروەردگارتان چی دابەزاندووە بۆ سەر پێغەمبەرەکەتان موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم)؟ وەڵامیان دایەوە و وتیان: خوای گەورە خێر و بەرەکەتێکی زۆر و زەبەند و گەورەی دابەزاندووە بۆ کەسانێک بەجوانترین شێوە پەرستن و عیبادەتەکانی خوای گەورە ئەنجام دەدەن، وە ئەو کەسانەی لە ژیانی ئەم دونیایەدا لەگەڵ خوڵقێنراو و بەدیھێنراوەکانی خوا بەباشی ھەڵسوکەوتیان کردووە پاداشتێکی چاک و باشیان بۆ ھەیە، وەک سەرکەوتن و ڕزق و ڕۆزی فراوان کردن، وە ئەوەیشی خوای گەورە لە دواڕۆژدا ئامادەی کردووە بۆیان لەپاداشت و خۆشی و لەزەتەکانی بەھەشت باشترە بۆیان لەوەی پێی بەخشی بوون لە دونیا، وە بێگومان خۆشترین خانە و ماڵ و جێگا لەبەهەشتدا بۆ خواناسانە، ئەوانەی فەرمانەکانیان بەجێھێناوە، وە دووربوون لە نەهی لێکراوەکانى.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە