سورەت 16 · جوزء 14
سورة النحل · 16:22
إِلَٰهُكُمْ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ ۚ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ قُلُوبُهُمْ مُنْكِرَةٌ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ
ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ی ئێوه (که حه‌ق وایه هه‌ر ئه‌و بپه‌رستن) خوایه‌کی تاك و ته‌نهایه، جا ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه دڵه‌کانیان هه‌میشه ئینکاری هه‌موو ڕاستیه‌ك ده‌کات، له کاتێکدا ئه‌وانه خۆیان به گه‌وره ده‌زانن و فیز ده‌که‌ن.
تەفسیر
پەرستراوی بە ھەقی ئێوە یەک پەرستراوە کە ھیچ شەریک و ھاوەڵی نییە، ئەویش زاتی (اللە) یە، ئەوانەیشی کە باوەڕیان نییە بەزیندووبوونەوە بۆ وەرگرتنی پاداشتی کردەوەکانیان دڵیان لەبەرئەوەی ترسی خوای تێدا نییە بۆیە باوەڕیان بەتاکی -بەوەحدانیەتی- زاتی (اللە) نییە، ئەو دڵانە باوەڕیان بە لێپرسینەوە و تۆڵە و سزای خوا نییە، ئەوانە خۆیان بە گەورە و زل دەزانن لەئاست وەرگرتنی ھەق و ملکەچی نابن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە