سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:2

يُنَزِّلُ الْمَلَائِكَةَ بِالرُّوحِ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَنْ يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ أَنْ أَنْذِرُوا أَنَّهُ لَا إِلَٰهَ إِلَّا أَنَا فَاتَّقُونِ

په‌روه‌ردگار، خۆی فریشته‌کان به ڕه‌حمه‌ت و ژیانه‌وه (که وه‌حی ئاسمانیه‌) ده‌نێرێت بۆ هه‌رکه‌س بیه‌وێت له به‌نده‌کانی (که پێغه‌مبه‌رانن)، فه‌رمانیان پێده‌دات که‌: خه‌ڵکی بێدار بکه‌نه‌وه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی جگه له من خوایه‌کی تر نیه‌، له‌به‌ر ئه‌وه له خه‌شم و قینم خۆتان بپارێزن (چونکه له‌و که‌سانه خۆش نابم که غه‌یری من ده‌په‌رستن).

تەفسیر

خوای گەورە بە وەحی و فەرمانی خۆی فریشتەکان دەنێرێتە خوارەوە بۆ ھەر کەسێک لە پێغەمبەرەکان کە خۆی بیەوێت، - ئەی پێغەمبەران - خەڵکی بترسێنن لە ئەنجامی ھاوبەشدانان بۆ خوا، وە پێیان بڵێن: کە ھیچ پەرستراوێکی بەھەق نییە جگە لە من -جگە لە (اللە)- ، کەوابێت - ئەی خەڵکینە - لە من بترسن، بەئەنجامدانی ئەوەی فەرمانم پێکردووە و دوور کەوتنەوە لەوەی ڕێگریم لێکردووە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە