سورەت 16 · جوزء 14

سورة النحل · 16:124

إِنَّمَا جُعِلَ السَّبْتُ عَلَى الَّذِينَ اخْتَلَفُوا فِيهِ ۚ وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَحْكُمُ بَيْنَهُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِيمَا كَانُوا فِيهِ يَخْتَلِفُونَ

به‌ڕاستی قه‌ده‌غه‌کردنی کاروباری دنیایی له ڕۆژانی شه‌موواندا ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وانه بڕیار درا که کێشه‌یان هه‌بوو تیایدا، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌کات له نێوانیاندا له ڕۆژی قیامه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که ئه‌وان کێشه‌و جیاوازیان تێدا ده‌کرد.

تەفسیر

بێگومان خوای گەورە ڕێزگرتنی ڕۆژی شەممانی لەسەر جولەکەکان فەرز کرد کە ڕاجیایان تێیدا ھەبوو لەگەڵ پێغەمبەرەکانیان، ئەم ڕێزگرتنەیش بۆ ئەوە بوو لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ بەندایەتی و پەرستی خوای گەورە ، دوای ئەوەی تووشی گومڕایی ھاتن لە بارەی ڕۆژی ھەینییەوە کاتێک لەسەرەتاوە فەرمانیان پێکرا لەو ڕۆژەدا خۆیان یەکلایی بکەنەوە بۆ پەرستنی خوای گەورە، - ئەی پێغەمبەر - بێگومان پەروەردگارت ڕۆژی قیامەت لە نێوان ئەوانەی ڕاجیابوون بەدادگەرانە لە نێوانیاندا دادوەری دەکات و بڕیاری خۆی دەدات، وە پاداشتی ھەموو کەس بە شێوەیەکی شیاو و شایستە دەداتەوە.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە