سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:52

هَٰذَا بَلَاغٌ لِلنَّاسِ وَلِيُنْذَرُوا بِهِ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَٰهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ

ئه‌م (قورئانه‌) ڕاگه‌یاندنێکه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی تا به‌هۆیه‌وه وریا بکرێنه‌وه و ئامۆژگاری پێ وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بێگومان ئه‌و زاته خوایه‌کی تاك و ته‌نیایه‌، (هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که‌) خاوه‌نی بیرو هۆشه‌کان یادا‌وه‌ری وه‌ربگرن و تێفکرن (له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن خۆشیان و خه‌ڵکیش له سزای دۆزه‌خ ڕزگار بکه‌ن).

تەفسیر

ئەم قورئانەی دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئاگادارکردنەوەیەکی خوای گەورەیە بۆ خەڵکی، بۆ ئەوەی ئامۆژگاریان بکات و بیانترسێنێت لە سزای خوا، تاوەکو بزانن کەسێک بەھەق شیاوی پەرستن بێت ھەر زاتی (اللە) یە تاک و تەنھا و بێ ھاوەڵە، بەتاک و تەنھایی دەیپەرستن و ھیچ ھاوەڵێکی بۆ بڕیار نادەن، وە بۆ ئەوەش خەڵکە خاوەن ژیری و بیرە ساغەکان پەند و ئامۆژگاری لێوەربگرن، چونکە ھەر ئەوان سوود لە پەند و ئامۆژگاریەکانی وەردەگرن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە