سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:44

وَأَنْذِرِ النَّاسَ يَوْمَ يَأْتِيهِمُ الْعَذَابُ فَيَقُولُ الَّذِينَ ظَلَمُوا رَبَّنَا أَخِّرْنَا إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ نُجِبْ دَعْوَتَكَ وَنَتَّبِعِ الرُّسُلَ ۗ أَوَلَمْ تَكُونُوا أَقْسَمْتُمْ مِنْ قَبْلُ مَا لَكُمْ مِنْ زَوَالٍ

ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم خه‌ڵك بترسێنه و بێداریان بکه‌ره‌وه له‌و ڕۆژه‌ی که سزاو ئازار یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت، جا ئه‌وانه‌ی که سته‌میان کردووه ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م و نزیك مۆڵه‌تمان بدا (بمانگێڕه‌وه بۆ دنیا) تا به ده‌م بانگه‌وازه‌که‌ته‌وه بچین و شوێنی پێغه‌مبه‌ران بکه‌ین، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه‌و گه‌ڕانه‌وه ئه‌سته‌مه‌، بۆیه پێیان ده‌وترێت) مه‌گه‌ر کاتی خۆی سوێندتان نه‌ده‌خوارد که دنیا به‌رده‌وامه‌و ئێوه تیاچونتان نابێت؟!.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئوممەتەکەت بترسێنە بە سزای خوا لە رۆژی قیامەتدا، جا ئەو کاتە ئەوانەی ستەمیان لە خۆیان کردووە بە کوفرکردن و بێباوەڕی و ھاوەڵ بڕیاردان بۆ خوا، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، مۆڵەتمان بدە و سزاکەمان دوابخە، وە بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت بمانگێڕەوە بۆ ژیانی دونیا تاوەکو باوەڕت پێ بھێنین، وە شوێن ئەو پێغەمبەرانە بکەوین کە ڕەوانەت کرد بۆ لامان، بە گاڵتە پێکردن و سەرزەنشتێکەوە وەڵامیان دەدرێتەوە و پێیان دەوترێت: ئایا ھەر ئێوە نەبوون کاتی خۆی لە دونیا سوێندتان دەخوارد کە لە دونیا ھەر دەمێننەوە و ناگەڕێنەوە بۆ ڕۆژی دوایی، ئەی ھەر ئێوە نەبوون کە نکۆڵی ئەوەتان دەکرد کە لەپاش مردن زیندوو بکرێنەوە؟!

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە