سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:22

وَقَالَ الشَّيْطَانُ لَمَّا قُضِيَ الْأَمْرُ إِنَّ اللَّهَ وَعَدَكُمْ وَعْدَ الْحَقِّ وَوَعَدْتُكُمْ فَأَخْلَفْتُكُمْ ۖ وَمَا كَانَ لِيَ عَلَيْكُمْ مِنْ سُلْطَانٍ إِلَّا أَنْ دَعَوْتُكُمْ فَاسْتَجَبْتُمْ لِي ۖ فَلَا تَلُومُونِي وَلُومُوا أَنْفُسَكُمْ ۖ مَا أَنَا بِمُصْرِخِكُمْ وَمَا أَنْتُمْ بِمُصْرِخِيَّ ۖ إِنِّي كَفَرْتُ بِمَا أَشْرَكْتُمُونِ مِنْ قَبْلُ ۗ إِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ

(کاتێ هه‌مووشت ته‌واو ده‌بێت به‌هه‌شتیه‌کان ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه و دۆزه‌خیه‌کان ده‌خرێنه دۆزه‌خه‌وه‌) شه‌یتان (به‌فه‌رمانی خوا) دێته قسه‌و (ڕوو به په‌یڕه‌وانی) ده‌ڵێت: به‌ڕاستی خوا به‌ڵێنی ڕاست و دروستی پێ ڕاگه‌یاندبوون منیش به‌ڵێنی درۆو نادروستم پێدان و جا توانیم گومڕاتان بکه‌م و له ڕێبازی ڕاست و وێڵتان بکه‌م، وه‌نه‌بێت من هیچ زۆرو ده‌سه‌ڵاتێکم به‌سه‌ر ئێوه‌دا هه‌بووبێت، جگه له‌وه‌ی (به‌وه‌سوه سه‌وخه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ) با‌نگم کردن (بۆ خوانه‌ناسی و تاوان) ئێوه‌ش به‌ده‌ممه‌وه هاتن و به‌قسه‌تان کردم، ئیتر سه‌ر‌زه‌نشت و لۆمه‌ی من مه‌که‌ن، به‌ڵکو سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌ی خۆتان بکه‌ن (که ئاوا گێلانه‌، بێ بیرکردنه‌وه به‌قسه‌تان کردم، ئه‌مڕۆ) من ناتوانم به‌هاناو هاواری ئێوه‌وه بێم، ئێوه‌ش ناتوانن به هاناو هاواری منه‌وه بێن، بێگومان من باوه‌ڕم نه‌بوو به‌وه‌ی که کاتی خۆی منتان کردبوو به‌شه‌رێك و هاوبه‌ش له پێشدا، به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ سته‌مکاران سزای زۆر به‌ئێش ده‌درێن.

تەفسیر

ئەو کاتەی بڕیار دەدرێت کە خەڵکی باوەڕدار و خواناس بچنە بەھەشتەوە، وە خەڵکی دۆزەخیش بچنە ئاگری دۆزەخەوە، شەیتان دێت و دەڵێت: بەڕاستی وەعد و پەیمانی خوای گەورە ھەق و ڕاست دەرچوو، ئەوەی پەیمانی پێدابوون ھاتەدی، وە ڕوو دەکاتە دۆزەخییەکان و پێیان دەڵێت: منیش وەعد و پەیمانی ناڕەوا و درۆم پێدان و نەمبردە سەر و فریوم دان، وە لە دونیاشدا من ھێزێکی وام نەبوو بە زۆر شوێنی خۆمتان بخەم و بێباوەڕ و گومڕاتان بکەم، تەنھا ھێندە ھەبوو گوناھ و تاوانم بۆ دەڕازاندنەوە و ئێوەیش بەپەلە شوێنم دەکەوتن، جا کەوابوو لۆمە و سەرزەنشتی من مەکەن کە گومڕا و سەرلێشێواو بوون، بەڵکو لۆمە و سەرزەنشتی خۆتان بکەن چونکە ئەوە لە پێشترە بۆ لۆمە کردن، من ناتوانم فریای ئێوە بکەوم و سزاتان لەسەر لابەرم، وە ھەروەھا ئێوەش ناتوانن فریای من بکەون و سزام لەسەر سووک بکەن، بەڕاستی من بێباوەڕم و نکۆڵی لەوە دەکەم لە دونیادا منتان کردە ھاوەڵی خوای گەورە لەپەرستن و بەگوێتان کردم، (لە دوای ئەوە خوای گەورە بەھەموویان دەفەرموێت): بێگومان ستەمکاران - ئەوانەی ھاوەڵیان بۆ خوای گەورە بڕیاردا و بێباوەڕ بوون پێی لە دونیادا - سزایەکی بە ئێش و ئازار چاوەڕوانیان دەکات لە ڕۆژی قیامەتدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە