سورەت 14 · جوزء 13

سورة إبراهيم · 14:18

مَثَلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ ۖ أَعْمَالُهُمْ كَرَمَادٍ اشْتَدَّتْ بِهِ الرِّيحُ فِي يَوْمٍ عَاصِفٍ ۖ لَا يَقْدِرُونَ مِمَّا كَسَبُوا عَلَىٰ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ هُوَ الضَّلَالُ الْبَعِيدُ

نموونه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌هێناوه به‌په‌روه‌ردگاریان، کرده‌وه‌کانیان وه‌کو خۆڵه‌مێشێك وایه که له ڕه‌شه‌بایه‌کی سه‌خت له ڕۆژێکی گه‌رده‌لوودا به‌توندی لێی بدات، له‌و هه‌وڵ و کۆششه‌ی که داویانه بۆ دنیا هیچیان ده‌ست ناکه‌وێت، ئا ئه‌وه‌یه گومڕایه‌ك که له حه‌ق و ڕاستیه‌وه دووره‌.

تەفسیر

نموونەی ئەو کارە چاکانەی کە بێباوەڕان لە خێر و صەدەقات و ئیحسان و بەزەیی ھاتنەوە بە ھەژاراندا ئەنجامی دەدەن، وەک خۆڵەمێشێک وایە لە ڕۆژێکی گەردەلولدا بایەکی توند لێی ھەڵبکات و لەگەڵ خۆی ھەڵیبگرێت و بە ھەموو لایەکدا بڵاوی کاتەوە و ھیچ شوێنەوارێکی نەمێنێت، کاروکردەوەی بێباوەڕان ئابەو شێوەیەیە ھەرچەند کار و کردەوەی چاکە ئەنجام بدەن کوفر و بێباوەڕیەکەیان وەک ئەو گەردەلولە لێی ھەڵدەکات و ھیچی ناھێڵێت، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا ھیچ سودێک بە خاوەنەکانیان ناگەیەنن، چونکە ھەر کاروکردەوەیەک لەسەر باوەڕ بە خوای گەورە دانەمەزرابێت گومڕاییەکی زۆر دوورە لە ڕێگای ھەق و ڕاستی.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە