سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:43
وَيَقُولُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَسْتَ مُرْسَلًا ۚ قُلْ كَفَىٰ بِاللَّهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَمَنْ عِنْدَهُ عِلْمُ الْكِتَابِ
ئه‌وانه‌ش که بێ باوه‌ڕ بوون ده‌ڵێن: تۆ پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوا نیت، له وه‌ڵامیاندا بڵێ: هه‌ر خوا به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان منیش و ئێوه‌شدا، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سه‌ش که شاره‌زای قورئان و کتێبه ئاسمانیه‌کانه.
تەفسیر
بێباوەڕان دەڵێن: - ئەی موحەممەد - تۆ لە لایەن خواوە نەنێرراویت بۆ لای ئێمە، تۆیش - ئەی پێغەمبەر - پێیان بڵێ: بەسە خوای گەورە و ئەوانەی زانیاریان لە کتێب و پەرتووكەکانی خوا ھەیە لە جولەکە و گاورەکان کە وەسفی من لە کتێبەکانی ئەواندا ھاتووە، شاھید بن لە نێوان من و ئێوە، کە من پێغەمبەرم و بۆ لای ئێوە نێرراوم، وە ھەر کەسێک خوای گەورە شاھیدی بدات لەسەر ڕاستگۆیی ئیتر بە درۆزانین و باوەڕ پێ نەکردنی ھیچ کەسێک زیانی پێ ناگەیەنێت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە