سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:26
اللَّهُ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَنْ يَشَاءُ وَيَقْدِرُ ۚ وَفَرِحُوا بِالْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا الْحَيَاةُ الدُّنْيَا فِي الْآخِرَةِ إِلَّا مَتَاعٌ
هه‌ر خوایه، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س که بیه‌وێت و ته‌نگ و که‌می ده‌کاته‌وه (به‌شێوه‌یه‌ك که حیکمه‌ت و دانای تێدا به‌دی ده‌کرێت) که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی دڵخۆشن به‌ژیانی دنیا، له‌کاتێکدا که ژیانی دنیا له به‌رامبه‌ر ژیانی قیامه‌ته‌وه (له‌به‌هه‌شتی به‌ریندا) ته‌نها ڕابواردنێکی که‌م نه‌بێت هیچی تر نی یه.
تەفسیر
ھەرکەسێک خوای گەورە ویستی لەسەر بێت ڕزق وڕۆزی بۆ فراوان و زۆر دەکات، وە ھەر کەسێکیش ئەو بیەوێت ڕزق و ڕۆزی لێ دەگرێتەوە، وە زۆری ڕزق و فراوان بوونی بەڵگە نییە لەسەر خۆشبەختی و بەختەوەری ئەو کەسەو خۆشەویستی خوا بۆی، وە ھەروەھا گرتنەوەی ڕزق وڕۆزی و کەمبوونەوەشی بەڵگە نییە لەسەر بەدبەختی و خراپەکاری ئەو کەسە، وە بێباوەڕان زیاد لەئەندازە دڵخۆشن بە ژیانی ئەم دونیایە و پاڵیان پێوەداوە و ئاسودەن پێی، خۆ ژیانی ئەم دونیایەش لەچاو ژیانی دواڕۆژ شتێکی کەم و لەزەت و خۆشیەکی کورت و بڕاوەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە