سورەت 13 · جوزء 13

سورة الرعد · 13:22

وَالَّذِينَ صَبَرُوا ابْتِغَاءَ وَجْهِ رَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنْفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً وَيَدْرَءُونَ بِالْحَسَنَةِ السَّيِّئَةَ أُولَٰئِكَ لَهُمْ عُقْبَى الدَّارِ

ئه‌وانه‌شن که دانیان به‌خۆدا گرت و به ئارام بوون بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی په‌روه‌ردگاریان و نوێژه‌که‌شیان به چاکی ئه‌نجام داوه‌و له‌و ڕزق و ڕۆزیه‌ش که پێمان به‌خشیوون به‌خشیویانه‌، به‌نهێنی و به ئاشکراو به‌چاکه‌کاری و شێوازی جوان پاڵ به نادروستی و هه‌ڵه و خراپکارایه‌وه ده‌نێن، ئا ئه‌وانه سه‌رئه‌نجامه‌که‌یان ئه‌و خانووبه‌ره (ڕازاوه‌یه‌یه له به‌هه‌شتدا)....

تەفسیر

ئەوانە ئەو کەسانەن ئارامیان گرتووە لەسەر فەرمانبەرداری و گوێڕایەڵی خوای گەورە، وە لەسەر ئەوەشی خوای گەورە قەدەری بۆ کردوون لەوەی پێیان خۆشە و لەوەشی پێیان ناخۆشە، وە لەپێناو ڕەزامەندی خوای گەورە ئارامیشیان گرتووە لەسەر دوور کەوتنەوە لە سەرپێچییەکانی، وە نوێژەکانیان بە جوانترین شێوە ئەنجامداوە، وە لەو سەروەت وسامانەیشی پێمانداون و واجبمان کردووە لەسەریان بیبەخشن بەئاشکرا و بە نھێنی لێی دەبەخشن، بە نھێنی لێی دەبەخشن لەترسی ئەەوەی نەکەونە ناو ڕیا و ڕووپاماییەوە، وە بە ئاشکرایش لێی دەبەخشن تاوەکو خەڵکی تر چاویان لێ بکەن وئەوانیش ماڵ ببەخشن، وە بە ئەنجامدانی کار وکردەوەی چاک و جوان وەڵامی خراپەی خراپەکاران دەدەنەوە، ئا ئەوانەی ئەوە سیفات و ڕەوشت و ئاکاریانە لە ڕۆژی قیامەتدا عاقیبەت و سەرەنجامی باشیان دەبێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە