سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:2
اللَّهُ الَّذِي رَفَعَ السَّمَاوَاتِ بِغَيْرِ عَمَدٍ تَرَوْنَهَا ۖ ثُمَّ اسْتَوَىٰ عَلَى الْعَرْشِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى ۚ يُدَبِّرُ الْأَمْرَ يُفَصِّلُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ بِلِقَاءِ رَبِّكُمْ تُوقِنُونَ
خوا ئه‌و زاته‌یه که به‌چاوی خۆتان ده‌بینن چۆن ئاسمانه‌کانی به‌بێ کۆڵه‌که و ستوون به‌رز کردۆته‌وه و ڕایگرتووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه (ئه‌ڵبه‌ته چونیه‌تی وه‌ستان و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی و گه‌لێ شتی له‌و بابه‌تانه له ڕاده‌ی بۆچوونی ئێمه به‌ده‌ره، ته‌فسیری ئه‌م ئایه‌ته‌یان له پێشه‌وا مه‌لیك پرسیووه، له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی: وه‌ستانه‌که حه‌قیقه‌تی هه‌یه، چونیه‌تیه‌که‌ی شاراوه‌یه، پرسیارکردن ده‌رباره‌ی بیدعه‌یه، باوه‌ڕ بوون پێی واجبه)، خۆر‌و مانگیشی ڕام هێناوه، هه‌ر یه‌که‌یان له چه‌رخ و خۆلی خۆیدا بێ وچان تا ماوه‌یه‌کی دیاریکراو ده‌سوڕێنه‌وه، هه‌ر ئه‌و زاته کاروباری جیهان هه‌ر هه‌مووی به‌ڕێ ده‌کات و ڕێکی ده‌خات، هه‌روه‌ها ئایه‌ته‌کانی قورئان به‌وردی و دوور‌و درێژی ده‌خاته به‌رچاو بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابن له به خزمه‌ت گه‌یشتن و ئاماده بوونی به‌رده‌م دادگای په‌روه‌ردگارتان (بۆ لێپرسینه‌وه).
تەفسیر
(اللە) خوای گەورە ئەو زاتەیە کە ئاسمانەکانی بەرز دروستکردووە و بەبێ ھیچ دینگە و کۆڵەکەیەک کە تۆ بیبینیت ڕایگرتوون، پاشان بڵند و بەرز بوویەوە بۆ سەر عەرش بەو شێوەی کە لایەق و شایستەی زاتی بەرز و پیرۆزی ئەو بێت، بەبێ ئەوەی چۆنیەتیەکەی بزانین و بیچوێنین بەدروستکراوەکانی خۆی، وە خۆر و مانگی بۆ خزمەتکردنی مرۆڤەکان و دروستکراوەکانی تری دروست و ڕامکردووە، وە ھەریەکەشیان تا ئەو کاتەی کە لە عیلمی خوای گەورە بۆیان دیاریکراوە لە خولگەی خۆیاندا دێن و دەچن، خوای گەورە بە ویستی خۆی و بەو شێوەیەی دەیەوێت زۆر بە وردی کاروباری ئاسمانەکان و زەوی ھەڵدەسوڕێنێت، ئەو ئایەت و نیشانانەی کە بەڵگەن لەسەر دەسەڵاتی زاتی بەرز و بڵندی خۆی بۆ مرۆڤەکان ڕوون دەکاتەوە بە ئومێدی ئەوەی دڵنیا ببنەوە لە لیقا و گەیشتنەوە بەپەروەردگارتان لە ڕۆژی قیامەت، جا کەوابێت بە کاروکردەوەی چاک خۆتانی بۆ ئامادە بکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە