سورەت 13 · جوزء 13
سورة الرعد · 13:13
وَيُسَبِّحُ الرَّعْدُ بِحَمْدِهِ وَالْمَلَائِكَةُ مِنْ خِيفَتِهِ وَيُرْسِلُ الصَّوَاعِقَ فَيُصِيبُ بِهَا مَنْ يَشَاءُ وَهُمْ يُجَادِلُونَ فِي اللَّهِ وَهُوَ شَدِيدُ الْمِحَالِ
هه‌وره تریشقه (به‌ده‌نگی گه‌وره و سامناكی) ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی (به‌دیهێنه‌ری ده‌کات) و فریشته‌کانیش له ترسی ئه‌و زاته (سه‌ر گه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزارین)، هه‌روه‌ها (جاری وا هه‌یه) هه‌وره بروسکه ده‌نێرێت و ده‌یماڵێت به‌که‌سێکدا که خوا ویستی له‌سه‌ره و ڕۆژی ته‌واو بووه (جا له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو به‌ڵگه‌و نیشانه به‌هێزه‌دا) ئه‌وانه هه‌ر له ده‌مه‌ده‌مێ و مشتومڕدان ده‌رباره‌ی خوا (دوور له بنه‌مای زانستی) له‌کاتێکدا ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی زۆر به‌هیزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنی (له خوانه‌ناسان) توند‌و تیژه.
تەفسیر
ھەورە بروسکە تەسبیحات و ستایشی پەروەردگاری دەکات و پاک و بێگەردی بۆ دەنوێنێت، وە فریشتەکانیش لەبەر ترس و بیمی دەسەڵاتی بێ سنووری ئەو تەسبیحات و ستایشی دەکەن وپاکو بێگەردی بۆ دەنوێنن، وە ھەر ئەویشە ھەورە تریشقەی لەناوبەر دەنێرێت ئەمجا ئەگەر ویستی لەھەرکەسێک و لەھەر دروستکراوێکی بدات و بیسوتێنێت دەیسوتێنێت و لەناوی دەبات، لەگەڵ ئەو ھەموو بەڵگە و نیشانانە لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە کەچی ھێشتا بێباوەڕان سەرگەرمی دەمەقاڵێن لەسەر تاکو و تەنھایی زاتی پیرۆزی ئەو، بێگومان خوای گەورە زۆر بەھێز و توندە بەرامبەر ئەو کەسانەی کە سەرپێچی فەرمانەکانی دەکەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە