سورەت 12 · جوزء 13

سورة يوسف · 12:94

وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَنْ تُفَنِّدُونِ

کاتێك کاروان ئاوه‌دانی به‌جێهێشت و که‌وته ڕێ، باوکیان وتی: به‌ڕاستی من هه‌ست به بۆنی یوسف ده‌که‌م ئه‌گه‌ر به‌بێ هۆش و خه‌ڵه‌فاوم نه‌زانن و (بڕوام پێبکه‌ن).

تەفسیر

جا کاتێک کاروانەکە لە میسر دەرچوون، وە ئاوەدانی ئەو وڵاتەیان بەجێھێشت، یەعقوب (سەلامی خوای لێ بێت) بە کوڕ و خێزانەکەی وت ئەوانەی لای ئەو مابوونەوە، من ھەست بە بۆنی یوسف دەکەم، ئەگەر وەک جاران بە نەزان و خەڵەفاوم دەرنەکەن و بڵێن ئەم پیاوە خەڵەفاوە خۆیشی نازانێت چی دەڵێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە