سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:8
إِذْ قَالُوا لَيُوسُفُ وَأَخُوهُ أَحَبُّ إِلَىٰ أَبِينَا مِنَّا وَنَحْنُ عُصْبَةٌ إِنَّ أَبَانَا لَفِي ضَلَالٍ مُبِينٍ
کاتێك براکانی یوسف وتیان: بهڕاستی یوسف و براکهی (بنیامین) لای باوکمان، له ئێمه نازدارو خۆشهویستترن، لهکاتێکدا ئێمه کۆمهڵێکی بههێزین، بهڕاستی باوکمان له سهرلێشێواویهکی ئاشکرادایه.
تەفسیر
ئەو كاتەی براكانی یوسف لە نێو خۆیاندا وتیان: سوێند بێت یوسف و برا دایك و باوكییەكەی لای باوكمان لە ئێمە خۆشەویسترن، لە كاتێكدا ئێمە زۆرتر و بەهێزترین، ئیتر چۆن دەبێت باوكمان فەزڵی ئەوان بدات بەسەر ئێمەدا؟بەڕاستی لەمەدا باوكمان كەوتوەتە هەڵەیەكی ڕوون و ئاشكراوە كە فەزڵی ئەوان بەبێ هیچ هۆیەك دەدات بەسەر ئێمەدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە