سورەت 12 · جوزء 13
سورة يوسف · 12:76
فَبَدَأَ بِأَوْعِيَتِهِمْ قَبْلَ وِعَاءِ أَخِيهِ ثُمَّ اسْتَخْرَجَهَا مِنْ وِعَاءِ أَخِيهِ ۚ كَذَٰلِكَ كِدْنَا لِيُوسُفَ ۖ مَا كَانَ لِيَأْخُذَ أَخَاهُ فِي دِينِ الْمَلِكِ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ ۚ نَرْفَعُ دَرَجَاتٍ مَنْ نَشَاءُ ۗ وَفَوْقَ كُلِّ ذِي عِلْمٍ عَلِيمٌ
ئینجا یوسف خۆی دهستی کرد بهگهڕان بهبارهکاندا پێش ئهوهی باری بنیامینی برای بپشکنێت، لهوهودوا لهباری براکهیدا دهری هێنا، ئا بهو شێوهیه یوسفمان فێری نهخشهی گلدانهوهی براکهی کرد، نهدهبوو بهدهستووری پاشا براکهی گل بداتهوه، مهگهر ویستی خوای گهورهی لهسهر بێت، بهو شێوهیه چهندهها جار پلهو پاییهی ههر کهس که بمانهوێت بهرزو بڵند دهکهینهوه و له سهروو ههموو خاوهن زانست و زانیارێکهوه زانا و شارهزاتر ههیه.
تەفسیر
ئەوە بوو براکانی یوسفیان گەڕاندەوە لای یوسف بۆ ئەوەی کەل و پەل و بار و کۆڵەکانیان بپشکنن، سەرەتا دەستیان کرد بە پشکنینی بارو کەل و پەلی براکانی تری پێش پشکنینی برا دایک و باوکییەکەی، تاوەکو فێڵەکەیان ئاشکرا نەبێت، پاشان لە کۆتاییەوە بار و کەلوپەلی براکەی تریان پشکنی و پێوانەکەی پاشایان لە بارەکەیدا دەرھێنا، ئابەم شێوەیە ئەم پیلانەمان بۆ یوسف ئاسانکرد تاوەکو پێوانەکە بخاتە باری براکەیەوە، ھەروەک چۆن ئەو پیلانەشمان بۆ ئاسانکرد کە بە یاسا و سزای وڵاتی خۆیان سزای دز بدرێت و بکرێتە کۆیلە لای کەسی دزی لێکراو، ئەم کارە سەری نەدەگرت ئەگەر بھاتایە بە سزای پاشای میسر سزای کەسی دز بدرایە، چونکە لە یاسای سزادانی پاشای میسردا کەسی دز لێی دەدرا و غەرامە دەکرا، بەڵام ویستی خوای گەورە وابوو کە پەیڕەوی لە شەریعەتی براکانی یوسف بکرێت کە بریتی بوو لە بەکۆیلە کردنی کەسی دزیکەر، مەگەر خوای گەورە وا ویست بکات بۆیە براکانی یوسف تەسلیمی بڕیارەکەی یوسف بوون، یوسفیش براکەی لای خۆی گلدایەوە، دیارە ئەگەر بمانەوێت پلە و پایەی ھەرکەسێک لە دونیادا بەرز بکەینەوە بەرزی دەکەینەوە و دەیگەیەنینە جێگای شیاوی خۆی، ھەروەک پلە و پایەی یوسفمان بەرز کردەوە، وە لەسەروو ھەموو زانایەکەوە زاناتر ھەیە، وە لەسەروو زانستی ھەموو خەڵکیەوە زانست و زانیاری خوای گەورە ھەیە کە ئاگاداری ھەموو شتێکە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە