سورەت 12 · جوزء 13

سورة يوسف · 12:68

وَلَمَّا دَخَلُوا مِنْ حَيْثُ أَمَرَهُمْ أَبُوهُمْ مَا كَانَ يُغْنِي عَنْهُمْ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ إِلَّا حَاجَةً فِي نَفْسِ يَعْقُوبَ قَضَاهَا ۚ وَإِنَّهُ لَذُو عِلْمٍ لِمَا عَلَّمْنَاهُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ

کاتیك چوونه ناوه‌وه به‌و شێوه‌یه‌ی که باوکیان فه‌رمانی پێدابوون، جا وه‌نه‌بێت باوکیان توانیبێتی فریایان بکه‌وێت و له هیچ پێشهاتێك ڕزگاریان بکات که بڕیارداده‌ی خوای له‌سه‌ره‌، (ئه‌و ڕێنمووییه) ته‌نها پێداویستیه‌کی ده‌روونی یه‌عقوب خۆی بوو، ڕایگه‌یاند، به‌ڕاستی یه‌عقوب خاوه‌نی زانستێك بوو، چونکه ئێمه فێرمان کردبوو و به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ڕاسته‌یه‌کان نازانن.

تەفسیر

ئەوە بوو براکان ھەموویان کەوتنە ڕێ بەرەو میسر، بنیامینی برای دایک و باوکی یوسفیشیان لەگەڵ خۆیان برد، ھەر بەو شێوەیەی کە باوکی فەرمانی پێکردبوون لە چەند دەرگایەکی جیاجیاوە چوونە ناو میسرەوە، ئەم چوونە ژوورەوەشیان لەچەند دەرگایەکی جیاجیاوە نەیتوانی ئەوەی خوای گەورە بڕیاری بۆ دابوون لەسەریان لاببات، بەڵکو بڕیاری خۆی لە قەدەر چۆن بوو ھاتەدی، بەڵکو تەنھا سۆز و بەزەییەک بوو لە دڵ و دەروونی یەعقوبەوە بۆ ئەوان ئامۆژگاری کردن پێی، چونکە ئەو دەیزانی بڕیار تەنھا بڕیاری خوایە، وە شارەزایی باوەڕ بوون بە قەدەری خوا و دەستگرتن بەھۆکارەکانەوە بوو کە فێرمان کردبوو، بەڵام زۆربەی خەڵکی ئاگاداری ئەوە نین و نایزانن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە