سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:46

يُوسُفُ أَيُّهَا الصِّدِّيقُ أَفْتِنَا فِي سَبْعِ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعِ سُنْبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ لَعَلِّي أَرْجِعُ إِلَى النَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَعْلَمُونَ

(ساقی چوو بۆ لای زیندانه‌که بۆ دیداری یوسف وتی): یوسف ئه‌ی هاوه‌ڵی ڕاستگۆم، ئه‌م خه‌ونه‌مان بۆ لێك بده‌ره‌وه (له خه‌ونێکی پاشادا) حه‌وت مانگای قه‌ڵه‌و له‌لایه‌ن حه‌وت مانگای له‌ڕو لاوازه‌وه خوراون، هه‌روه‌ها له باره‌ی حه‌وت گوڵه گه‌نمی سه‌وزو جوان و حه‌وتی تری وشك بۆمان لێك بده‌ره‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه بۆ لای خه‌ڵکی تا وه‌ڵام بزانن.

تەفسیر

جا کاتێک مەی گێڕە ڕزگار بووەکە لە زیندان گەیشتە لای یوسف پێی وت: ئەی یوسف، ئەی پیاوی ڕاستگۆ، ئەو خەونەمان بۆ لێکبدەرەوە کە حەوت مانگای قەڵەو حەوت مانگای لەڕ و لاواز دەیانخۆن، وە حەوت گوڵە گەنمی سەوز و تەڕ لەگەڵ حەوت گوڵە گەنمی وشکەڵاتوو، بەڵکو بگەڕێمەوە لای پاشا و ئەو خەڵکەی لە دەوروبەریەتی تاوەکو مانا و مەبەستی خەونەکەیان بۆ ڕوون بێتەوە، وە بۆ ئەوەیش فەزڵ و گەورەیی تۆیان بۆ دەربکەوێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە