سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:42
وَقَالَ لِلَّذِي ظَنَّ أَنَّهُ نَاجٍ مِنْهُمَا اذْكُرْنِي عِنْدَ رَبِّكَ فَأَنْسَاهُ الشَّيْطَانُ ذِكْرَ رَبِّهِ فَلَبِثَ فِي السِّجْنِ بِضْعَ سِنِينَ
ئهوسا یوسف بهو کهسایانی وت: کهوای دهزانی ڕزگاری دهبێت و دهبێته ساقی پاشا، باسم بکه لای پاشات (که بهبێ تاوان من بهند کراوم)، بهڵام شهیتان بیری کابرای بردووه که لهلای پاشا باسی بکات، ئیتر چهند ساڵێك (یوسف به بێ تاوان) له بهندیخانهدا مایهوه.
تەفسیر
پاشان یوسف بەو کەسەیانی وت کەزانی ڕزگاری دەبێت –مەبەست پێی مەی گێڕەکەی پاشایە- پێی وت: چیرۆک و بەسەرھاتی من بۆ پاشاکەت بگێڕەوە و پیی بڵێ من بێ گوناھ و تاوانم لەو بوھتانەی بۆم کراوە، بەڵکو لە زیندان ئازادم بکات، بەڵام ئەوە بوو شەیتان لە بیری بردەوە و بیری چوو لای پاشا باسی یوسف بکات، یوسفیش چەند ساڵێکی تر لە زیندان مایەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە