سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:40
مَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِهِ إِلَّا أَسْمَاءً سَمَّيْتُمُوهَا أَنْتُمْ وَآبَاؤُكُمْ مَا أَنْزَلَ اللَّهُ بِهَا مِنْ سُلْطَانٍ ۚ إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۚ أَمَرَ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا إِيَّاهُ ۚ ذَٰلِكَ الدِّينُ الْقَيِّمُ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ
جا هه‌رچی ئێوه ده‌یپه‌رستن جگه له خوا، ته‌نها خۆتان و باو و باپیرانتان ناوتان لێناون (ته‌نها ناون و ناوه‌ڕۆکیان نی یه)، هه‌رگیز خوا به‌وه ڕازی نی یه و، هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشی ڕه‌وانه نه‌کردووه له‌سه‌ر په‌سه‌ند کردنیان، به‌ڕاستی حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جگه له خوا شایسته‌ی که‌سی تر نی یه، فه‌رمانیشی داوه جگه له خۆی که‌سی تر نه‌په‌رستن، هه‌ر ئه‌وه‌ش ئایین و به‌رنامه‌ی په‌سه‌ند و ڕاست و دروست و به‌نرخ، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ڕاستیانه نازانن و لێی بێ ئاگان.
تەفسیر
ئەو خوایانەی ئێوە جگە لە اللە دەیانپەرستن تەنھا چەند ناوێکی بێ ناوەڕۆکن ئێوە و باوباپیرانتان ناوتان لێ ناون خوا، وە ھیچ سیفاتێکی خوایەتیان تێدا نییە، وە خوای گەورە بەڵگە و نیشانەی لەسەر ڕاستی و دروستی ئەو پەرستراوانە نەناردوەتە خوارەوە، ھەرچی حوکم و بڕیار ھەیە تەنھا ھی خوایە، نەک ھی ئەوانەی کە ئێوە و باوباپیرانتان ناوتان لێناون خوا، خوای گەورە فەرمانی کردووە کە بەتاک و تەنھایی ھەر ئەو بپەرسترێت، وە ھیچ شتێک لەگەڵی نەکرێتە ھاوەڵ و ھاوبەش، ھەر ئەو یەکخواپەرستیە ئاینی ڕاست و دروستە و ھیچ لار و خێچی تێدا نییە، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی ئەوە نازانن، بۆیە ھاوبەش بۆ خوا دادەنێن، وە ھەندێک لە دروستکراوەکان دەپەرستن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە