سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:38

وَاتَّبَعْتُ مِلَّةَ آبَائِي إِبْرَاهِيمَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ ۚ مَا كَانَ لَنَا أَنْ نُشْرِكَ بِاللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ فَضْلِ اللَّهِ عَلَيْنَا وَعَلَى النَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ

به‌ڵکو شوێنی ئایین و به‌رنامه‌ی باو و باپیرانم ئیبراهیم و ئیسحاق و یه‌عقوب که‌وتووم، هه‌رگیز ڕه‌وا نی یه بۆ ئێمه هیچ جۆره شتێك بکه‌ینه هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا، ئه‌وه‌ش له فه‌زڵ و ڕێزی تایبه‌تی خوایی یه له‌سه‌ر ئێمه و له‌سه‌ر خه‌ڵکیش، به‌ڵام به‌داخه‌وه زۆربه‌ی خه‌ڵکی سوپاسگوزاری ناکه‌ن.

تەفسیر

من شوێن ئاینی باوباپیرانم كەوتووم: ئیبراھیم و ئیسحاق و یەعقوب، کە ئاینی یەکخواپەرستیە، بۆ ئێمە نییە کە ھیچ شتێک بکەینە ھاوەڵ و ھاوبەشی خوای گەورە، تاک و تەنھا و بێ شەریکە، ئەو یەکخواپەرستی و باوەڕەی من و باوباپیرانمی لەسەرە بەھرە و فەزڵی خوای گەورەیە بەسەرمانەوە ئەگەر سەرکەوتوو بین تێیدا، وە فەزڵی خوای گەورەیشە بەسەر تەواوی خەڵکیەوە کاتێک پێغەمبەرانی نارد بۆ لایان کە بانگیان بکەن بۆ یەکخواپەرستی، بەڵام زۆربەی زۆری خەڵکی سوپاس و شوکری ناز و نیعمەتەکانی خوا ناکەن، بەڵکو ناشکوری دەکەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە