سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:36
وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ
ئه‌وسا دوو لاوی تریش به‌تاوانی جیا جیا له‌گه‌ڵ یوسف‌دا خرانه به‌ندیخانه‌وه، (هه‌ریه‌که‌یان خه‌وێکی بینی بوو) یه‌کێکیان وتی: بێگومان من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا ترێم ده‌گوشی و شه‌رابم لێ دروست ده‌کرد، ئه‌وی تریشیان وتی: به‌ڕاستی من خۆمم ده‌بینی له خه‌ومدا که نانم به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه هه‌ڵده‌گرت باڵنده لێی ده‌خوارد، ئاگادارمان بکه به‌لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ونه، چونکه به‌ڕاستی ئێمه ده‌بینین تۆ له چاکه خوازانیت و (شاره‌زای له لێکدانه‌وه‌ی خه‌ودا).....
تەفسیر
ئەوە بوو یوسفیان خستە نێو زیندانەوە، لەگەڵ ئەویشدا دوو لاوی تریش چوونە زیندانەوە، یەکێک لەو لاوانە بە یوسفی وت: لە خەونمدا بینیم ترێ دەگوشم بۆ مەی دروستکردن، دووەمیشیان وتی: منیش لە خەونمدا بینیم نان بەسەرسەرمەوەیە و باڵندە لێی دەخۆن، - ئەی یوسف - ئەم خەونانەمان بۆ لێک بدەرەوە و پێمان بڵێ ما‌نایان چییە؟ بێگومان ئێمە وای دەبینین کە تۆ کەسێکی ڕەوشت بەرز و چاکەخوازیت.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە