سورەت 12 · جوزء 12
سورة يوسف · 12:26
قَالَ هِيَ رَاوَدَتْنِي عَنْ نَفْسِي ۚ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِنْ أَهْلِهَا إِنْ كَانَ قَمِيصُهُ قُدَّ مِنْ قُبُلٍ فَصَدَقَتْ وَهُوَ مِنَ الْكَاذِبِينَ
یوسف وتی: (نه‌خێر وانیه) ئه‌و ویستی له خشته‌م به‌رێت، یه‌کێك له خزمانی ژنه‌که (که‌گوێی له به‌سه‌رهاته‌که بوو، دیار بووکه پیاوێکی زیره‌ك و دنیا دیده بوو) شایه‌تیداو وتی: ئه‌گه‌ر کراسه‌که‌ی یوسف له پێشه‌وه دڕابێت ئه‌وه ژنه‌که ڕاست ده‌کات و ئه‌و کاته یوسف یه‌کێکه له درۆزنان.
تەفسیر
یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) وتی: ئەو بوو داوای کاری خراپ و داوێن پیسی لە من کرد، بەڵام من ئەو کارەم نەویست لێی، ئەوە بوو شاهیدێكی لە خزمانی خۆی شاھیدیدا و وتی: ئەگەر کراسەکەی یوسف لە پێشەوە دڕابێت ئەوە بەڵگە و نیشانەی ئەوەیە کە ژنەکەی عەزیزی میسر ڕاست دەکات، چونکە ئەوە دەگەیەنێت ئەو ژنە بەرگری لە خۆی کردووە، وە یوسف درۆ دەکات.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە