سورەت 12 · جوزء 12

سورة يوسف · 12:11

قَالُوا يَا أَبَانَا مَا لَكَ لَا تَأْمَنَّا عَلَىٰ يُوسُفَ وَإِنَّا لَهُ لَنَاصِحُونَ

(دوای ئه‌و بڕیاره هاتنه لای باوکیان و) وتیان: ئه‌ی باوکه ئه‌وه چیته له ئێمه دڵنیانیت له باره‌ی یوسفه‌وه، به‌ڕاستی ئێمه زۆر دڵسۆزی ئه‌وین و زۆر خۆشمان ده‌وێت.

تەفسیر

جا كاتێك ڕێكەوتن لەسەر دوورخستنەوەی یوسف، بە یەعقوبی باوكیان وت: ئەی باوكە گیان، باشە بۆچی تۆ متمانەمان پێ ناكەیت سەبارەت بە یوسف؟ بێگومان ئێمە زۆر دڵسۆز و خەمخۆری یوسفین و خۆشمان دەوێت، لە هەموو زیان و خراپەیەك دەیپارێزین، هەتا ئەو كاتەی بە ساغ و سەلامەتی دەیگێڕینەوە بۆ لات، ئیتر چی شتێك وات لێ دەكات یوسف لەگەڵ ئێمەدا نەنێریت؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە

سورة يوسف 12:11 · Tlawati