سورەت 12 · جوزء 13
سورة يوسف · 12:100
وَرَفَعَ أَبَوَيْهِ عَلَى الْعَرْشِ وَخَرُّوا لَهُ سُجَّدًا ۖ وَقَالَ يَا أَبَتِ هَٰذَا تَأْوِيلُ رُؤْيَايَ مِنْ قَبْلُ قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا ۖ وَقَدْ أَحْسَنَ بِي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ السِّجْنِ وَجَاءَ بِكُمْ مِنَ الْبَدْوِ مِنْ بَعْدِ أَنْ نَزَغَ الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي ۚ إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِمَا يَشَاءُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ
ئه‌وسا دایك وباوکی به‌رز کرده‌وه بۆ سه‌ر ته‌ختی پاشایه‌تی و حوکمڕانی خۆی، هه‌مووان کڕنووشیان بۆ برد (دیاره که ئه‌وسا دروست بووه و نیشانه‌ی ڕێز‌و پێ‌زانین بووه)، یوسف که ئه‌مه‌ی دی وتی: باوکی به‌ڕێزم ئه‌مه لێکدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌که‌ی ئه‌وسامه که به‌منداڵی بینیم، ئه‌وه‌ته بێگومان په‌روه‌ردگارم هێنایه‌دی و به‌ڕاست ده‌رچوو، به‌ڕاستی ئه‌و زاته چاکه‌ی له‌گه‌ڵدا کردم و به‌سۆز بوو بۆم، کاتێك له زیندان ڕزگاری کردم، ئه‌وه‌ته ئێوه‌ی له بیابانه‌وه هێنایه‌وه‌و (به‌یه‌ك شادی کردینه‌وه) دوای ئه‌وه‌ی شه‌یتان نێوانی من و براکانمی تێکدابوو، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم به‌سۆزو به‌لوطفه بۆ هه‌رشتێك که ده‌یه‌وێت (په‌له‌ی نیه‌و ڕێگه‌ی به‌شێنه‌یی بۆخۆش ده‌کات)، بێگومان ئه‌و زاته زانایه (به‌نهێنی و ئاشکرای دروستکراوانی) و دانایه (به‌نه‌خشه‌ی ورد، هه‌رچی بیه‌وێت ئه‌نجامی ده‌دات).
تەفسیر
باوک و دایکی لەسەر تەخت و کورسییەکەی خۆی دانا، لەبەرامبەر ئەو چاکە و ئیحسانەیشدا باوک و دایکی و ھەر یانزە براکەی کڕنوشی ڕێز و تەقدیریان بۆ برد نەک کڕنوشی پەرستن، ئەوەش بۆ بەجێھێنانی فەرمانەکەی خوای گەورە وەک ئەوەی لە خەونەکەدا ھاتبوو، بۆیە یوسف (سەلامی خوای لێ بێت) بە باوکی فەرموو: ئەم سڵاوکردنەی ئێوە بە کڕنۆش بردن بۆ من لێکدانەوەی ئەو خەونە بوو کە پێشتر بینیم و بۆم گێڕایتەوە، پەروەردگارم بەڕاست گێڕای و ھاتەدی، وە ھەر ئەو چاکەی زۆری لەگەڵدا کردم کاتێک لە زیندان دەریھێنام، وە ئێوەیشی لە بیابان و دەشتەوە ھێنا بۆ لای من، دوای ئەوەی شەیتان نێوان من و براکانمی تێکدا، بێگومان پەروەردگارم زۆر بە بەزەیی و خاوەن لوتفە بۆ ھەر کەسێک خۆی ویستی لەسەر بێت، بەڕاستی ئەو زانا و ئاگادارە بە حاڵ و گوزەرانی بەندەکانی، وە زۆریش دانا و کاربەجێیە لە ڕێکخستنی کاروبارەکانیدا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە