سورەت 114 · جوزء 30

سورة الناس · 114:4

مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ

له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه‌). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه‌.

تەفسیر

لەخراپە وشەڕ وزیانی ئەوەی کە وەسوسە دروست دەکات بۆ مرۆڤ ھەرکاتێک بێ ئاگا بوو لە یادی اللە -تەعاﻻ-، وە لێی دوا دەکەوێت ھەر کاتێک یادی کرد (مەبەست پێی شەیتانی نەفرین لێکراوە) وخۆ پەنھان دەکات (ھەرکاتێک یادی اللە بکرێت شەیتان ھەڵدێت وخۆ پەنھان دەکات، وە ھەرکاتێکیش یادی ئەو نەکرێت شەیتان دێت و وەسوەسە دروست دەکات).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە