سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:98

يَقْدُمُ قَوْمَهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فَأَوْرَدَهُمُ النَّارَ ۖ وَبِئْسَ الْوِرْدُ الْمَوْرُودُ

له ڕۆژی قیامه‌تیشدا فیرعه‌ون پێش قه‌وم و شوێنکه‌وتووانی ده‌که‌وێت و ئینجا ده‌یانباته ناو ئاگری دۆزه‌خ، ئای چه‌ند خراپه ئه‌و چوونه ژووره‌وه‌یه و ئه‌و شوێنه‌ی ده‌چنه ناوی.

تەفسیر

لە ڕۆژی قیامەتدا فیرعەون پێش گەل و ھۆز و دەستە و تاقمەکەی دەکەوێت تاوەکو خۆی و ئەوانیش دەخاتە نێو ئاگری دۆزەخەوە، چەند خراپ و نەگریسە ئەو ئاگرە کە جێگای ئاوخواردنەوە و حەوانەوەی گەل و ھۆزێکی شەکەت بێت.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە