سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:84
۞ وَإِلَىٰ مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا ۚ قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُمْ مِنْ إِلَٰهٍ غَيْرُهُ ۖ وَلَا تَنْقُصُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ ۚ إِنِّي أَرَاكُمْ بِخَيْرٍ وَإِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُحِيطٍ
بۆ لای خه‌ڵکی مه‌دیه‌نیش براو که‌سی خۆتان (شوعه‌یب) مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه‌کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌ندایه‌تی خوا بکه‌ن، هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، هه‌روه‌ها که‌م و کووڕیش مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشاندا، به‌ڕاستی من به‌چاك ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له خۆشیدان، بێگومان من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشی سزای ڕۆژیك ببن که گه‌مارۆتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن.
تەفسیر
بۆ لای خەڵکی مەدیەنیش شوعەیبی برایانمان بۆ ناردن، پێی وتن: ئەی گەلەکەم، تەنھا خوای گەورە بپەرستن، وە جگە لەو ھیچ پەرستراوێکی ھەق نییە کە شایستەى پەرستن بێت، ھۆشیاربن لە کێشانە و پێوانەدا، کەموکورتی مەکەن کاتێک بۆ خەڵکی دەپێون یان بۆیان دەکێشن، بێگومان من دەبینم کە ئێوە لە ناز و نیعمەت و خۆشگوزەرانیدان، کەوابێت بە گوناھ و تاوان کردن ناز و نیعمەتەکانی خوا لە خۆتان تێک مەدەن، بەڕاستی من دەترسم کە سزای ڕۆژێکی گشتگیرتان بۆ بێت کە یەک بەیەکتان بگرێتەوە و کەستانی لێ دەرنەچن، ئەو کاتە ھیچ پەناگا و شوێنێکتان نەبێت ھانای بۆ ببەن.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە