سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:78

وَجَاءَهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِنْ قَبْلُ كَانُوا يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ ۚ قَالَ يَا قَوْمِ هَٰؤُلَاءِ بَنَاتِي هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ ۖ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَلَا تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي ۖ أَلَيْسَ مِنْكُمْ رَجُلٌ رَشِيدٌ

هۆزه‌که‌شی به‌بیستنی هاتنی ئه‌م میوانانه‌، به‌په‌له‌و بێ شه‌رمانه کشان بۆ لای، پێشتریش کرداره خراپه‌کانیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشیرینه‌ی بینی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئائه‌وانه کچه‌کانمن و ئه‌وان پاك و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به دڵه به‌شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره بکه‌م) جا له خوا بترسن و شه‌رمه‌زارم مه‌که‌ن له‌ناو میوانه‌کانمدا، ئایا پیاوێکی ژیرو مه‌ردتان تێدا نیه (که له کاری ناڕه‌وای ئاوا جڵه‌وگیری بکات)؟!

تەفسیر

گەل و ھۆزەکەی لوط کە زانیان لوط میوانی ھاتووە بە خێرایی خۆیان کوتا بۆ ماڵی لوط بەمەبەستی دەست درێژی کردن و داوێن پیسی لەگەڵیاندا، چونکە گەلەکەی لوط کەسانێکی نێرباز بوون و حەز و ئارەزوویان نەبوو بۆ ئافرەتان، لوط ئەو دیمەنە بێشەرمانەی بینی بەرگری کرد لە میوانەکانی و بڕو بیانووی بۆ ھێنانەوە و پێی وتن: ئەی گەل و ھۆزەکەم، ئەوە کچەکانی منن کە بەشێکن لە ئافرەتانی ئێوە، ئەوان پاکوخاوێنترن بۆتان لە ئەنجامدانی داوێن پیسی، بۆیە لەخوا بترسن و کاری وامەکەن، وە لای میوانەکانم شەرمەزارم مەکەن، ئایا - ئەی گەلەکەم - پیاوێکی ژیر و خاوەن ھۆشتان تێدا نییە، کە ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ئەم کارە نەگریس و خراپەیە؟

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە