سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:65
فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُوا فِي دَارِكُمْ ثَلَاثَةَ أَيَّامٍ ۖ ذَٰلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ
یهکسهرچوون سهریان بڕی، جا (صالح) یش پێی وتن: ڕابوێرن له ماڵ و مهنزڵی خۆتاندا بۆ ماوهی سێ ڕۆژ، (دوای ئهو ماوه دیاری کراوه تیادهچن) و ئهوهش پهیمانێکه و ههرگیز بهدرۆ ناخرێتهوه.
تەفسیر
ئەوە بوو گەلەکەی صالح گوێڕایەڵی نەبوون و وشترەکەیان سەربڕی، صاڵحیش پێی وتن: دوای ئەوەی سەرتان بڕی تەمەنی درێژتان تەنھا سێ ڕۆژە بە ئارەزووی خۆتان لە ناو ماڵ و شوێنی خۆتان تام لە ژیان ببەن و ڕابوێرن، دوای ئەوە ئیتر سزای خوای گەورە یەخەتان دەگرێت، ئەوەش بزانن دوای ئەو ماوەیە ھەڕەشە و بەڵێنی خوا دێتەدی و ھیچ شتێک ڕێگری لێ ناکات و درۆ نییە، بەڵکو بەڵێنێکی ڕاست و دروستە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە