سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:60
وَأُتْبِعُوا فِي هَٰذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ ۗ أَلَا إِنَّ عَادًا كَفَرُوا رَبَّهُمْ ۗ أَلَا بُعْدًا لِعَادٍ قَوْمِ هُودٍ
جا هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا (هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن) و ئاگاداربن که بێگومان هۆزی عاد بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخی بۆ هۆزی عادی قه‌ومی هود.
تەفسیر
ھەر لەم دونیایەدا سووکی و ڕسوایی و دووری لە ڕەحمەتی خوا بوو بە بەشیان، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا دیسان لە ڕەحمی خوا بە دوورن، ئەویش لەبەر ئەوەی بێباوەڕبوون بە خوای گەورە، دەی ھۆشیاربن و بزانن کە خوای گەورە گەلی عادی لە ھەموو خێر و خۆشییەک دوور خستەوە و نزیکی کردنەوە لە ھەموو خراپە و شەڕێک.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە