سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:57

فَإِنْ تَوَلَّوْا فَقَدْ أَبْلَغْتُكُمْ مَا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ ۚ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلَا تَضُرُّونَهُ شَيْئًا ۚ إِنَّ رَبِّي عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ

جا ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، ئه‌وه بێگومان من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه و په‌یامه خواییه‌ی به مندا نێرراوه بۆتان و په‌روه‌ردگارم (ئه‌گه‌ر ملکه‌چ نه‌بن) ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه‌، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێرو به توانایه‌.

تەفسیر

ئەگەر بێتو ململانێ بکەن و پشت ھەڵبکەن لەو پەیامەی من ھێناومە ئەوا بزانن من تەنھا ئەوەم لەسەرە پێتانی بگەیەنم، وە بێگومان ئەوەیشی خوای گەورە منی بۆ ڕەوانە کردبوو پێم گەیاندن، وە بەڵگەیشم لەسەر ڕاست کردنەوە و ھیچ بیانویەکتان نەماوە، وە پەروەردگارم ئێوە لەناو دەبات و گەل و ھۆزێکی تر دەکات بە جێگرەوەتان، وە ئێوە بە پشتھەڵکردن و بێباوەڕبوونتان ناتوانن ھیچ زەرەر و زیانێکی گەورە و گچکە بەخوا بگەیەنن، چونکە ئەو ھیچ پێویستی بە بەندەکانی نییە، بێگومان پەروەردگارم چاودێر و بە دەسەڵاتە بەسەر ھەموو شتێکدا، ھەر ئەویشە دەمپارێزێت لە خراپەی ئەو فڕوفێڵانەی کە بەردەوام لەدژمی ئەنجام دەدەن.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە