سورەت 11 · جوزء 11
سورة هود · 11:5
أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ
ئاگاداربن به‌ڕاستی ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، بۆ ئه‌وه‌ی (به‌خه‌یاڵی خۆیان) به‌وه خۆیان له‌خوای گه‌وره یان له پێغه‌مبه‌ر بشارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێک ده‌چنه ناو جێگه‌وه و خۆیان داده‌پۆشن، هه‌روه‌ها ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه.
تەفسیر
چاک بزانن کە ئەو بێباوەڕ و بتپەرستانە سەر و سینگی خۆیان خوار دەکەن و سرتە سرت دەکەن بە گومانی خۆیان گوایە خوای گەورە نایانبینێت و ئاگاداری ئەوە نییە لە دڵ و دەروونیان لەشک و گومان و دوودڵی شاردویانەتەوە، بۆ ئەوەی بە پۆشاکەکانیان سەر و ڕومەتی خۆیان داپۆشن، بێگومان خوای گەورە ئاگاداری نھێنی و ئاشکرای ئەوانە، بەڕاستی خوای گەورە زانایە بەوەی لە دڵ و دەروونیان دەیشارنەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە