سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:40
حَتَّىٰ إِذَا جَاءَ أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِنْ كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَنْ سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ ۚ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلَّا قَلِيلٌ
(ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕیارمان هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) و له ته‌نووره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی ده‌ست پێکردنی تۆڵه خواییه‌که بوو) ئه‌وسا وتمان: ئه‌ی نوح، له هه‌موو نێر‌و و مێیه‌ك دووان هه‌ڵبگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت، جگه له‌وانه‌ی که بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه تووشی تۆڵه ببن به‌هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، ئه‌وانه‌ش هه‌ڵگره که باوه‌ڕیان هێناوه (شایا‌نی باسه) که‌سیش بڕوای به‌نوح نه‌کردو له‌گه‌ڵیدا نه‌بوو، جگه له‌که‌سانێکی که‌م نه‌بێت.
تەفسیر
نوح (سەلامی خوای لێ بێت) لە دروستکردنی ئەو کەشتییە بویەوە کە پەروەردگاری فەرمانی بە دروستکردنی کردبوو، وە کاتێکیش کە فەرمانی ئێمە ھات کە دەبێت تیابچن، سەر زەوی ھەمووی ئاوی لێ ھەڵقوڵی تەنانەت لە ناو تەنوری نانکردنیشەوە ئاو ھەڵدەقوڵی، ئەویش وەک سەرەتای دەستپێکردنی لافاو و تۆفانەکە بوو ، ئەو کاتە وتمان بە نوح (سەلامی خوای لێ بێت) : لە ھەموو ئاژەڵ و گیانلەبەر و باڵندەیەکی سەر زەوی نێر و مێیەک لەگەڵ خۆت سواری کەشتییەکە بکە، وە کەسوکارەکەی خۆیشت سوار بکە جگە ئەوانەیان نەبێت کە فەرمانی خوایان بۆ دەرچووە کە دەبێت نوقمی ناو لافاو و تۆفانەکە ببن، چونکە ئەوانە باوەڕیان نەھێناوە، وە ھەرکەسێکیش لە گەلەکەت باوەڕی پێ ھێناویت لەگەڵ خۆت بیانبە ناو کەشتییەکەوە، وە بە درێژای ئەو ماوەیەشی کە بانگەوازی دەکردن بۆ لای خوا تەنھا کەسانێکی کەم لە گەڵیدا باوەڕیان ھێنا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە