سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:38

وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلَأٌ مِنْ قَوْمِهِ سَخِرُوا مِنْهُ ۚ قَالَ إِنْ تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنْكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ

(نوح) یش ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که‌، هه‌ر جارێك تاقمێك له هۆزه‌که‌ی به‌لایدا تێده‌په‌رین، گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی ئه‌گه‌ر ئێسته ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه‌ش ڕۆژێك دێت گا‌ڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گا‌ڵته به ئێمه ده‌که‌ن.

تەفسیر

نوح (سەلامی خوای لێ بێت) فەرمانی پەروەردگاری بەجێھێنا، وە دەستی كرد بە دروستکردنی کەشتییەکەو بەردەوام بوو لەسەری، ھەرکاتێکیش کە گەورە و ناودارانی گەلەکەی تێپەڕ دەبوون بەلایدا گاڵتەیان پێدەکرد، چونکە دەیانبینی نوح لەسەر زەویەکی وشکی کاکی بەکاکی نە ڕووبار و نە ئاوی لێیە خەریکی کەشتی دروستکردنە، جا ھەرکاتێکیش گاڵتەکانی ئەوان دووبارە دەبوویەوە، نوح (سەلامی خوای لێ بێت) پێی دەوتن: ئەی ملھوڕینە ئەگەر ئێوە ئەمڕۆ کاتێک کە ئێمە کەشتی دروست دەکەین گاڵتەمان پێ دەکەن، ئێمەیش گاڵتە بە ئێوە دەکەین لەبەر نەزانی و کاڵفامی ئێوە کە نازانن سەرەنجامتان نوقم بوونە لە ئاودا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە