سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:36
وَأُوحِيَ إِلَىٰ نُوحٍ أَنَّهُ لَنْ يُؤْمِنَ مِنْ قَوْمِكَ إِلَّا مَنْ قَدْ آمَنَ فَلَا تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُوا يَفْعَلُونَ
(سه‌ره‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاك بزانه به‌ڕاستی هه‌رگیز که‌سی تر بڕوا ناهێنێت له قه‌ومه‌که‌ت جگه له‌وه‌ی که به‌ڕاستی بڕوای هێناوه، کوابوو خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشیرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامیان ده‌دا.
تەفسیر
خوای گەورە وەحی و نیگای کرد بۆ نوح و پێی ڕاگەیاند: - ئەی نوح - ئیتر جگە لەوانەی کە باوەڕیان پێ ھێناویت ھیچ کەسێکی تر باوەڕ ناھێنێت، وە ھیچ خەفەت مەخۆ و دڵگران مەبە لەو کارانەی ئەنجامی دەدەن لە بەدرۆخستنەوە و گاڵتە پێ کردنت لەو ماوە دوور و درێژەی بانگت کردن بۆ لای خوا.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە