سورەت 11 · جوزء 11
سورة هود · 11:2
أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ ۚ إِنَّنِي لَكُمْ مِنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ
(گرنگترین پهیامی ئهوهیه) که: جگه له خوا کهس مهپهرستن، بهڕاستی من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) لهلایهن خواوه ترسێنهرو مژدهدهرم بۆتان.
تەفسیر
ناوەڕۆکی ئەم ئایەتانەی کە دابەزیووە بۆ سەر موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەیە: ڕێگری دەکات لە بەندەکانی کە ھیچ شتێکی تر لەگەڵ خوای گەورەدا بپەرسترێت، وە - ئەی خەڵکینە - باش بزانن کە من دەتانترسێنم بە سزای سەختی خوای گەورە ئەگەر ھاتوو بێباوەڕ ببن و سەرپێچی فەرمانەکانی بکەن، وە موژدەیشتان دەدەمێ بە پاداشتی نەبڕاوەی ئەو ئەگەر ھاتوو باوەڕتان پێ ھێنا و بە شەریعەتەکەی ئەو ھەڵسوکەوتتان کرد.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە