سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:16
أُولَٰئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الْآخِرَةِ إِلَّا النَّارُ ۖ وَحَبِطَ مَا صَنَعُوا فِيهَا وَبَاطِلٌ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ
ئا ئهوانه ئهوانهن که له ڕۆژی دوایدا جگه له ئاگری دۆزهخ هیچی تریان بۆ نیه و ئهوهی که کردیان له دنیادا پووچهڵ بۆوه و بێ نرخه، ههروهها ئهو کاروکردهوهی که دهیانکرد بهتاڵ و پووچ و بۆشه.
تەفسیر
ئەوانەی خوا بەو شێوەیە وەسفی کردن کە مەبەستیان تەنھا خۆشی و ناز و نیعمەتەکانی دونیایە و دواڕۆژیان پشتگوی دەخەن، لە ڕۆژی قیامەتدا جگە لە ئاگری دۆزەخ کە دەچنە ناویەوە ھیچ شتێکی تریان بۆ نییە، چونکە دونیاویست بوون و پاشەڕۆژیان پشتگوێ خستبوو، وە ئەگەر ھەر چاکەیەکیشیان لە دونیا کردبێت ئەوا ھەمووی بەتاڵ و پوچ دەبێتەوە، چونکە باوەڕیان نەبووە و نیەت و مەبەستێکی دروست و باشیش لەپشت کارەکانیانەوە نەبووە، چونکە ئەوان مەبەستیان ڕەزامەندی خوا و ڕۆژی دوایی نەبووە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە