سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:14
فَإِلَّمْ يَسْتَجِيبُوا لَكُمْ فَاعْلَمُوا أَنَّمَا أُنْزِلَ بِعِلْمِ اللَّهِ وَأَنْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ فَهَلْ أَنْتُمْ مُسْلِمُونَ
جا ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه، ئه‌وه ئیتر چاك بزانن و دڵنیابن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه هه‌ر به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زێنراوه و بشزانن جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئیتر ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) ملکه‌چ ده‌بن؟
تەفسیر
ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانە وەڵامیان نەدایتەوە و نەیانتوانی دە سورەتی ھاوشێوەی قورئان بھێنن، ئەوا - ئەی باوەڕدارینە - بزانن و یەقینتان ھەبێت کە بێگومان قورئان بە ئاگاداری و زانینی خوای گەورە ناردراوەتە خوارەوە و ھەڵبەستراوی دەستی کەس نییە، وە بزانن کە ھیچ پەرستراوێکی بە ھەق نییە جگە لە اللە، دەی ئایا ئیتر دوای ئەم ھەمووە بەڵگە ڕوون و ئاشکرایە ملکەچی فەرمانەکانی خوا دەبن ؟
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە