سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:123
وَلِلَّهِ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَإِلَيْهِ يُرْجَعُ الْأَمْرُ كُلُّهُ فَاعْبُدْهُ وَتَوَكَّلْ عَلَيْهِ ۚ وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ
هه‌ر بۆ خوایه نهێنی و نادیاره‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌وی، هه‌موو کار‌و فه‌رمانیش هه‌ر بۆ لای ئه‌و زاته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ی که‌وابوو ئه‌و بپه‌ره‌سته و ته‌نها پشت به‌و ببه‌سته، هه‌رگیز خوای په‌روه‌ردگارت بێ ئاگا نیه له‌وه‌ی که ئێوه ده‌یکه‌ن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
تەفسیر
تەنها خوای تاک و تەنھا عیلم و زانیاری ھەیە بە تەواوی شتە نھێنیەکانی ئاسمانەکان و زەوی، وە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە ھەموو کار و بڕیارێکیش لە ڕۆژی قیامەتدا ھەر بۆ لای ئەو دەگەڕێتەوە، کەوابێت - ئەی پێغەمبەری خوا - تەنھا ھەر ئەو بپەرستە، وە لەھەموو کارێکیشتدا پشت و پەنات با ھەر ئەو بێت، وە پەروەردگارت غافڵ و بێ ئاگا نییە لەوەی بێباوەڕان و خوانەناسان ئەنجامی دەدەن، بەڵکو زانا و ئاگادارە پێیان، وە تۆڵەی ھەمووشیان لێ دەسێنێتەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە