سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:12
فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَىٰ إِلَيْكَ وَضَائِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَنْ يَقُولُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ كَنْزٌ أَوْ جَاءَ مَعَهُ مَلَكٌ ۚ إِنَّمَا أَنْتَ نَذِيرٌ ۚ وَاللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ
جا له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) واز بهێنیت له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وحی) بۆت ڕه‌وانه‌کراوه و دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت نه‌وه‌کو بڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) دانه‌به‌زیوه‌ته سه‌ری، یان فریشته‌یه‌ك بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که نه‌هاتووه له‌گه‌ڵیدا، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه به‌ڕاستی تۆ ته‌نها ترسێنه‌ری، خوا خۆیشی ئاگادار‌و چاودێره به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا (حیسابیان بۆ ده‌کات).
تەفسیر
ئەی پێغەمبەر لەوانەیە لەبەر ئەو بێباوەڕی و سەرسەختیەیان خەریکە دەست ھەڵگریت لە گەیاندنی ھەندێک لەوەی خوای گەورە فەرمانی پێکردوویت، لەو شتانەی کە لەسەریان قورس و گرانە ئەنجامی بدەن، وە یان دڵت پێی تەنگ و ناڕەحەت بێت لە ترسی ئەوەی نەوەک ئەوان باوەڕت پێ نەھێنن، کاتێک ئەوان بە تۆ دەڵێن: ئەگەر ڕاستە ئەو پێغەمبەری خوایە بۆچی گەنجینە و سەروەت و سامانێکی زۆری بۆ دانەبەزێنرا، یان بۆچی فریشتەیەکی لەگەڵدا ڕەوانە نەکرا تاوەکو ڕاستیەتی بسەلمێنێت؟ جا بۆیە لەبەر ھیچ شتێک لەمانە دەست ھەڵنەگریت لەوەی خوای گەورە وەحی و نیگای بۆ کردویت و بە قسەی ئەوانە خەفەت مەخۆ، چونکە تۆ تەنھا ترسێنەری ئەوانیت بە سزای خوا، ھەرچی شتێک خوای گەورە فەرمانی پێ کردویت بیگەیەنە بە خەڵکی، وە تۆ لەسەرت نییە ئەوەی ئەوان داوای دەکەن لە بەڵگە و موعجیزە بۆیان بکەیت، وە خوای گەورە خۆی ئاگادار و پارێزەری ھەموو شتێکە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە