سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:119
إِلَّا مَنْ رَحِمَ رَبُّكَ ۚ وَلِذَٰلِكَ خَلَقَهُمْ ۗ وَتَمَّتْ كَلِمَةُ رَبِّكَ لَأَمْلَأَنَّ جَهَنَّمَ مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارت گرتبێتیه‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره دروستی کردوون، (واته: به‌شێوه‌یه‌ك دروستی کردوون بتوانن ئازادی بیروباوه‌ڕو بۆچوونیان هه‌بێت، ئینجا ڕێگه‌ی ڕاستیان پێ بڵێت و بۆیان ڕوون بکاته‌وه) و بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ ده‌رچووه و ته‌واو بووه، که: دۆزه‌خ پڕ ده‌که‌م له‌گرۆی په‌ری و خه‌ڵکی (ئه‌وانه‌ی خۆیان شیاوی ئاگر ده‌که‌ن).
تەفسیر
جگە کەسێک نەبێت کە پەروەردگارت بەزەیی پێیدا ھاتبێتەوە ڕێنومایی کردبێت و تەوفیقی دابێت، ئەوانە لەیەکخواپەرستی پەروەردگارت ھیچ ناکۆک و ناتەبا نین، ھەر لەبەر ئەو تاقیکردنەوەیەش کە ناکۆک دەبن لە نێو یەکدا دروستی کردوون، ئەو کاتە ھەندێکیان بەدبەخت و بەدکارن، وە ھەندێکی تریشان بەختەوەر و چاکەکارن، وە - ئەی پێغەمبەر - بڕیاری پەورەردگارت ھەر لە ئەزەلەوە دەرچووە کە دەبێت دۆزەخ پر بکەم لە شوێنکەوتوانی شەیتان لە جنۆکە و مرۆڤەکان.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە