سورەت 11 · جوزء 12
سورة هود · 11:116
فَلَوْلَا كَانَ مِنَ الْقُرُونِ مِنْ قَبْلِكُمْ أُولُو بَقِيَّةٍ يَنْهَوْنَ عَنِ الْفَسَادِ فِي الْأَرْضِ إِلَّا قَلِيلًا مِمَّنْ أَنْجَيْنَا مِنْهُمْ ۗ وَاتَّبَعَ الَّذِينَ ظَلَمُوا مَا أُتْرِفُوا فِيهِ وَكَانُوا مُجْرِمِينَ
جا ئهوه بۆ لهناو خهڵکی زهمانی پێش ئێوهدا کهسانی ژیرو دیندار نهبوو، که بهرگریان له خراپهو تاوان بکردایه له زهویدا، مهگهر کهمێك نهبێت لهوانهی که ڕزگارمان کردن لێیان، چونکه زۆربهیان له سنووری فهرمانی خوا دهرچوون و شوێن ڕابواردنی دنیاو ئارهزوو کهوتن، ئیتر بهو کردهوه ناشیرینهیان چوونه ڕیزی تاوانبارو خراپکارانهوه.
تەفسیر
ئەوە بۆ لە ئوممەتانی سزادراوی پێش ئێوە چەند کەسێکی ژیر و ھۆشیار نەبوون ڕێگری لەو خەڵکە بکەن کە بێباوەڕی و کاری خراپە ئەنجام نەدەن لەسەر زەویدا ؟! ھیچ کەسێکی وایان تێدا نەبوو جگە کەمێکیان نەبێت ڕێگری خەڵکیان کرد لە ئەنجامدانی گوناھ و تاوان و خراپەکاری، ئەو کاتەی گەلە ستەمکارەکەی ئەوانمان لەناوبرد ئەو خەڵکەکەمان ڕزگار کرد و لەناومان نەبردن، وە ستەمکاران و بێباوەڕان شوێنی خۆشگوزەرانییەکانی دونیا کەوتن و تێدا مەست و سەرخۆش بوون، وە چوونە ڕیزی گوناھکار و ستەمکارانەوە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە