سورەت 11 · جوزء 12

سورة هود · 11:100

ذَٰلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْقُرَىٰ نَقُصُّهُ عَلَيْكَ ۖ مِنْهَا قَائِمٌ وَحَصِيدٌ

ئه‌وه‌ی که باسکرا هه‌ندێك بوو له هه‌واڵی خه‌ڵکی ئه‌و شارو شارۆچکانه‌، بۆت ده‌گێڕینه‌وه‌، هه‌ندێك له‌و شارو دێهاتانه ماون و هه‌ندێکی تری به‌ته‌واوی وێران بوون.

تەفسیر

- ئەی پێغەمبەر - ئەو چیرۆک و داستان و ھەواڵەی لەبارەی گوند و شارەکانەوە لەم سورەتەدا بۆت باسدەکەین، ھەندێکیان شوێنەوارەکانیان ماون، وە ھەندێکی تریشیان وێران بوون و شوێنەواریان نەماوە و ڕوخاون.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە