سورەت 105 · جوزء 30

سورة الفيل · 105:1

أَلَمْ تَرَ كَيْفَ فَعَلَ رَبُّكَ بِأَصْحَابِ الْفِيلِ

ئایا نه‌تزانیووه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) په‌روه‌ردگارت چی کرد به‌خاوه‌ن فیله‌کان؟!

تەفسیر

-ئەی پێغەمبەر- ئایا نازانیت پەروەردگارت چی کرد بە ئەبرەھە وھاوەڵەکانی کە خاوەنی فیلەکان بوون، کاتێک وویستیان کەعبە بڕوخێنن، (خاوەن فیلەکان گەلێکی گاوڕ بوون لە یەمەن بەسەرۆکایەتی ئەبرەھە ناوێک، وویستیان وردە وردە دەسەڵاتیان فراوان بکەن وبەرەو شاری مەککە بڕۆن وکەعبەی پیرۆز بڕوخێنن، بەڵام کاتێک کە گەشتنە مەککە اللە -تەعاﻻ- کۆمەڵێکی زۆر لە -باڵندەى ئەبابیل:طیر الأبابیل-ی ناردە سەریان وتەفرو تونای کردن).

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە