سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:99
وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَنْ فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا ۚ أَفَأَنْتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ
خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن؟!
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر پەروەردگارت بیویستایە کە ھەموو خەڵکی سەر زەوی باوەڕ بھێنن ئەوا باوەڕیان دەھێنا، بەڵام لەبەر حیکەمەتێک کە خۆی دەیزانێت نەیویست ئەوە ببێت، تاوەکو خەڵکی تاقی بکاتەوە، ئەو بە عەدل و دادگەری خۆی ھەرکەسێکی بوێت گومڕای دەکات، وە بەفەزڵ و چاکەی خۆیشی ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات و ڕێنوێنی دەکات، ئەی پێغەمبەری خوا ئایا تۆ دەتەوێت بە زۆر باوەڕ بە خەڵکی بھێنیت، تەوفیق و سەرفرازی باوەڕھێنانی ئەوان تەنھا بەدەستی خوای گەورەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە