سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:94
فَإِنْ كُنْتَ فِي شَكٍّ مِمَّا أَنْزَلْنَا إِلَيْكَ فَاسْأَلِ الَّذِينَ يَقْرَءُونَ الْكِتَابَ مِنْ قَبْلِكَ ۚ لَقَدْ جَاءَكَ الْحَقُّ مِنْ رَبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ الْمُمْتَرِينَ
جا ئه‌گه‌ر تۆ (ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی که بۆمان دابه‌زاندوویت له‌باره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیله‌وه له شک و گوماندایت، ئه‌وه پرسیار بکه له‌و که‌سانه‌ی که پێش تۆ له ته‌ورات شاره‌زان و ده‌یخوێننه‌وه، سوێند به‌خوا به‌ڕاستی حه‌ق و ڕاستیت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆ هاتووه، که‌وابوو به‌هیچ شێوه‌یه‌ک گومانت نه‌بێت و مه‌چۆره ڕیزی گوماندارانه‌وه.
تەفسیر
- ئەی پێغەمبەر - ئەگەر گومان و دوو دڵیت لە بەرامبەر ھەقیقەتی ئەو قورئانەی بۆمان دابەزاندوویت، ئەوا بۆ دڵنیایی پرسیار بکە لەو جولەکانەی کە باوەڕیان ھێناوە، ئەوانەی کە شارەزای تەوراتن، وە لەو گاور و نەصرانیانەی کە ئینجیلیان خوێندوەتەوە، ئەو کاتە دەبینیت و ھەواڵت پێ دەدەن ئەوەی بۆت دابەزیوە ھەق و ڕاستە، چونکە لە پەڕاو و پەرتووکەکانی ئەواندا زۆر بە وردی سیفاتی پێغەمبەری خوا باسکراوە، بێگومان لە لایەن پەروەردگارتەوە ھەق و ڕاستیەکت بۆ ھاتووە کە ھیچ گومان و دوو دڵی تێدا نیيە، لەبەر ئەوە لەو کەسانە مەبە کە گومانیان ھەیە.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە