سورەت 10 · جوزء 11

سورة يونس · 10:87

وَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ وَأَخِيهِ أَنْ تَبَوَّآ لِقَوْمِكُمَا بِمِصْرَ بُيُوتًا وَاجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ قِبْلَةً وَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ ۗ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ

ئێمه وه‌حیشمان نارد بۆ موسا (علیه السلام) و براکه‌ی تا له میسردا چه‌ند ژوورێک ئاماده بکه‌ن و ئه‌و ژوورانه‌ش بکه‌نه شوێنی خواپه‌رستی و ڕووی تێبکه‌ن و پێمان وتن نوێژه‌کانتان به‌چاکی ئه‌نجام بده‌ن، مژده‌ش بده به ئیمانداران.

تەفسیر

خوای گەورە دەفەرموێت: ئێمەیش وەحی و نیگامان کرد بۆ موسا و ھارونی برای (سەلامی خوایان لێ بێت) کە چەند ماڵێک بکەنە پەرستگا بۆ گەلەکەتان تاوەکو خوای گەورەی تاک و تەنھای تێدا بپەرستن، وە ماڵەکانتان ڕوو بکەنە ئاراستەى قیبلە ڕووبەڕووی (بەیت ئەلمەقدیس:بیت المقدس)، (واتە: لەماڵەوە پەرستنی خۆتان بکەن نەوەک فیرعەون و دەستەو تاقمەکەی پێتان بزانن و ئەزیەت و ئازارتان بدەن) وە نوێژەکانتان بە تەواوی و ڕێک و پێکی ئەنجام بدەن، - ئەی موسا - تۆیش بە باوەڕداران ڕابگەیەنە و موژدەیان بدەرێ کە خوای گەورە پشتگیریانە و سەریان دەخات بەسەر فیرعەون و تاقمەکەیدا، وە دوژمنەکانیان لەناو دەبات، وە دەیانکات بەجێنشینیش لەسەر زەویدا.

لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە