سورەت 10 · جوزء 11
سورة يونس · 10:83
فَمَا آمَنَ لِمُوسَىٰ إِلَّا ذُرِّيَّةٌ مِنْ قَوْمِهِ عَلَىٰ خَوْفٍ مِنْ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِمْ أَنْ يَفْتِنَهُمْ ۚ وَإِنَّ فِرْعَوْنَ لَعَالٍ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّهُ لَمِنَ الْمُسْرِفِينَ
سه‌رئه‌نجام که‌س باوه‌ڕی به مو‌سا نه‌هێنا جگه له چه‌ند لاوێک (چونکه زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که) ده‌ترسان له فیرعه‌ن و داروده‌سته‌که‌ی که به‌ڵایان به‌سه‌ربهێنن و تووشی ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌یان بکه‌ن، به‌ڕاستی فیرعه‌ون خۆی به‌گه‌وره‌و بڵند ده‌زانی له زه‌ویدا، به‌ڕاستی ئه‌و له سنوور ترازاوان بوو.
تەفسیر
گەلەکەی پشتیان ھەڵکرد لە بانگەوازەکەی موسی و باوەڕیان پێ نەھێنا - لەگەڵ ئەوەی موسی کۆمەڵێک بەڵگە و نیشانەی ڕوون و موعجیزەی بۆ ھێنان - لەسەرەتاوە لەترسی فیرعەون دەستە و تاقمەکەی کەس باوەڕی پێ نەھێنا چەند گەنج و لاوێکی بەنو ئیسرائیل نەبێت، ئەوانیش زۆر دەترسان ئەگەر پێیان بزانرێت سزایان بدەن و لە باوەڕەکەیان پەشیمانیان بکەنەوە، چونکە فیرعەون دەسەڵاتی تەواوی ھەبوو بەسەر میسر و خەڵکەکەیدا، وە یەکێک بوو لەوانەی زیادەڕۆیی زۆری کرد لە بێباوەڕی و کوشتن و سزادانی بەنو ئیسرائیل.
لە خوێنەردا بکەرەوە - سورەتەکە بە تەواوی بخوێنە